ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره راگه‌یاند
هیزهرت ناوێرت: داواكارین پارێزگاریی له دیپلۆماتكاران و دامه‌زراوه‌كان بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/9/2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای پارێزگاریكردن له دیپلۆماتكاران و دامه‌زراوه‌كانیان ده‌كات.
هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافی هاووڵاتیانه، به‌ڵام له‌سه‌ریان پێویسته پارێزگاری له دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بكه‌ن، وه‌ك چۆن مافیانه خۆپیشاندان بكه‌ن له‌سه‌ریشیانه ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌گشتی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی دیپلۆماتكاران ده‌كات، له نێویشیاندا ئه‌وه‌ی له به‌سره روویداوه. داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین پاڵپشتی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیپلۆماتكاران و دامه‌زراوه‌كانیان بپارێزن".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره به‌شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایی دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان ده‌رده‌بڕێن و ده‌ڵێن: "ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و ئاوی سوێر ده‌خۆنه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌خۆشی و په‌تا له پارێزگاكه بڵاوبووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نه‌بوونی كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار به‌رۆكی خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ی گرتووه‌و له دوێنێشه‌وه خۆپیشاندانه‌كان زیاتر و خۆپیشانده‌ران تووڕه‌تر بوون و به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌توندی به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین خۆپیشانده‌ر كوژراوون و بریندار بوون.