فڕۆکەخانەی بەسرە درایە بەر موشەک
کونسوڵخانەی ئەمەریکای تێدایە
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 08/09/2018، چوار موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فرۆکەخانەی بەسرە کراوە کە کونسوڵخانەی ئەمەریکای تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری سەرۆکی فڕۆکەخانەی بەسرەوە ئاشکرایکردووە: "سێ موشەک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ئاراستەی فڕۆکەخانە کراون".
هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەسرە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، قەدەخەی هاتوچۆی شارەکەی راگەیاند.
خۆپیشاندانی به‌سره، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانیش رۆژانه 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هاووڵاتیانی بەسرە، چەندین دام‌و دەزگای حزبی، حکوومی و میلیشیا جیاوازەکانی بەسرەیان سوتاندووە و ئەنجام خەڵکێکی زۆر بەهۆیانە بوونەتە قوربانی.
H.J