هاتووچۆ له به‌سره قه‌ده‌خه كرا
له كاتژمێر 4:00 تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌سره بڕیاریدا له كاتژمێر 4:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه تا كاتێكی نادیار قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له پارێزگای به‌سره جێبه‌جێ بكرێت.
بڕیاره‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌سره له كاتێكدایه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه 8/9/2018 راگه‌یێنرا كه قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له پارێزگای به‌سره هه‌ڵگیراوه.
په‌یوه‌ست به ره‌وشی پارێزگای به‌سره، له دانیشتنه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له به‌سره خستبووه روو.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره به‌شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایی دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان ده‌رده‌بڕێن و ده‌ڵێن: "ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و ئاوی سوێر ده‌خۆنه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌خۆشی و په‌تا له پارێزگاكه بڵاوبووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نه‌بوونی كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار به‌رۆكی خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ی گرتووه‌و له دوێنێشه‌وه خۆپیشاندانه‌كان زیاتر و خۆپیشانده‌ران تووڕه‌تر بوون و به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌توندی به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین خۆپیشانده‌ر كوژراوون و بریندار بوون.