تاران به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیمارات ده‌دات
به‌هرام قاسمی: ده‌بێت ئیمارات به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئێران بگرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هه‌واڵه ده‌كات، كه باس له به‌ئامانجكردنی به‌له‌مێكی ماسیگرانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئیماراته‌وه له ئاوه‌كان كه‌نداو ده‌كه‌ن، به‌ڵێنیش ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست كرایه‌وه، به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئیماراته‌وه ناچێت و رێككاری پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گرنه‌به‌ر.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌دیاریكراویش باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئه‌بوزه‌بی و كونسۆڵخانه‌كه‌یان له دوبه‌ی به‌دواداچوون بۆ راستی و درووستی ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ن، كه شه‌وی رابردوو هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه و گوتیشی، تائێستا هیچ زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌مباره‌یه‌وه به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه، هه‌ركاتێكیش ئه‌مه پشتڕاستكرایه‌وه، ده‌بێت ئیمارات به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئێران بگرێت.
شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئیمارات له ئاوه‌كانی كه‌نداو ته‌قه‌یان له به‌له‌مێكی ماسیگرانی ئێران كردووه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك كوژراوه و دووی دیكه‌ش برینداربوونه و ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌ناویدابوون گیراوه.
له‌مساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ئیمارات وه‌ك وڵاتێكی كه‌نداو هاوپهیمانێتیكردنی سعوودیه‌ی هه‌ڵبژارد و له پرسی یه‌مه‌نیشدا وه‌ك ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له دژی حوسییه شیعه‌كان، له‌ڕووی ئێران وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و ئیمارات وه‌ك پێویست نه‌بوو.
H.B
مواقع ايرانية تقول ان خفر السواحل الاماراتي هاجم قارب صيد ايراني في المياه الخليجية وأطلق عيارات نارية، ما أدى لمقتل شخص وجرح اثنين، واحتجاز القارب بمن عليه. #ايران #الامارات #بوشهر https://t.co/vXXpij19Ys
— farah alzaman shawki (@farah_alzaman) September 8, 2018