تره‌مپ داوای به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی له سووریا كردووه
"گفتوگۆی رۆتینیمان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامداوه"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ئێستا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازین له دژی رژێمی سووریا و ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی له ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب به‌كارهێنا، ئه‌وا واشنتۆنیش وه‌ڵامێكی سه‌ربازی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌سه‌د ده‌بێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بۆ هیندستان، ژه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد، سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا دوو‌پاتیكرده‌وه، هێشتا وڵاته‌كه‌ی دوا بڕیاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاری ئیدلب نه‌داوه.
دانفۆرد گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه چه‌ند گفتوگۆیه‌كی رۆتینیمان له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رۆك تره‌مپ له‌و باوه‌ڕه‌دایه بژارده‌ی سه‌ربازی له‌پێشینه‌ی هه‌موو بژارده‌كانی دیكه‌یه".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاری ئیدلب، هۆشداری دایه هه‌ریه‌ك له سووریا، رووسیا و ئێران و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به "هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی كاره‌ساتبار" وه‌سف كردبوو و گوتبووی: "ئه‌نجامدانی هه‌ر كۆمه‌ڵكوژیێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێته لوتكه‌ی تووڕه‌یی".
له‌كاتێكدا كۆشكی سپی به‌ڵێنیداوه، هه‌ر كاتێك به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا چه‌كی كیمیایی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر ئیدلب به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌خێرایی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
H.B