عه‌بادی له پۆسته‌كه‌ی بێ‌ئومێد ده‌كرێت
عه‌بادی: به‌داخه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ئامانجی دیكه به‌كارهێندرا
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی كێشه‌كانی شاری به‌سره، بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارهێندرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "وێڕای ئه‌وه‌ی به ژماره و ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، روونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر راستییه‌كان له‌باره‌ی كیشه‌كانی شاری به‌سره و ده‌ستپێكردنی چاره‌سه‌ركردنیان دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ین كه دانیشتنه‌كه بۆ ئامانجی سیاسی به‌كارهێندرا و له‌و مه‌رامه دوورخرایه‌وه كه له‌پێناویدا سازكرابوو، كه بریتی‌بوو له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی قه‌یرانی به‌سره و خزمه‌تگوزاری و رێككاره‌كانی حكوومه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری، كه له‌سه‌ر له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده بووین".
هه‌روه‌ها گوتی: " وێڕای ئه‌وه‌ی داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری له ئه‌جێندا و ده‌ستكه‌وتی سیاسی دووربخه‌نه‌وه و نه‌یكه‌ن به سه‌كۆیێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی له‌سه‌ر حیسابی گه‌ل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانیشتنه‌كه به‌لاڕێدا بردرا و كرا به به‌ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕینی ئاراسته‌كان له‌پێناو پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ، بۆئه‌وه‌ی بیكه‌ن به بنه‌مایێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو".
ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، ژماره‌یه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و پارێزگاری به‌سره دانیشتنێكی تایبه‌ت به قه‌یران و پشێویه‌كانی پارێزگای به‌سره سازكرد، به‌ڵام له دانیشتنه‌كه‌دا وه‌ڵامه‌كانی عه‌بادی بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی كران، نه‌بوونه جێگه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران و، ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی عه‌بادی ته‌نیا به پاساو بۆ خۆ ده‌ربازكردن وه‌سفكران، دواتریش هه‌ردوو گه‌وره كوتله‌ی فه‌تح و سائیرون، كه خودی عه‌بادی به‌شێك له سائیرون پێكده‌هێنێت، داوایان له عه‌بادی كرد ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كانیش ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی، كه هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌م و مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بێهۆده‌ن، چونكه هاوپه‌یمانی سائیرون كه سه‌رسه‌ختترین پشتیوانی عه‌بادی بوو، دوای دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان پشتی تێكرد و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له عه‌بادی كرد.
H.B