موھەندیس: كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە پشت رووداوەكانی بەسرەیە

"رووداوەكانی بەسرە شكستی حكوومەت دەردەخات"

K24 - ھەولێر

جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كونسڵخانەی ئەمەریكا بە رووداوەكانی بەسرە تۆمەتبار دەكات.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كونسڵخانەی ئەمەریكا لە پشت رووداوەكانی بەسرە دەزانێت و دەڵێ، ئەوەی لەو شارە روویدا جێگەی داخە و شكستی حكوومەت دەردەخات، بەڵام كونسڵخانەی ئەمەریكا لەپشت ئاڵۆزتركردنی دۆخەكە و سووتاندنی بارەگا و دامەزراوەكان بووە.

پێشتریش چەندینجار ئەمەریكا، لەلایەن چەندین سەركردە و لایەنی نزیك لە ئێرانەوە، بە دەستوەردان لە رووداوەكانی بەسرەوە تۆمەتباركردووە.

ھەفتەی رابردوو خۆپیشاندانەكانی بەسرە بەرفراوانتر بوون، ژمارەی قوربانیانیش بەرزبووەوە. بە گوێرەی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردووی خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌سره‌، 15 كه‌س كوژران و 190 دیكه‌ش برینداربوون.

ھ.م