خامنەیی: خودا لە پشتمانە بۆیە ئەمەریکا شکستی هێنا
"جەنگ لەگەڵ ئێران ناکرێت"
K24 – ههولێر:
ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، شکستی ئەمەریکا لە ناوچەکە بەهۆی پشتگیری خودایە لە ئێران.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی فەرمی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، خامنەیی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکی لە رێوڕەسمی دەرچوونی چەند ئەفسەرێکی سەربازی گوتوویەتی: "شکستی پیلانگێڕی ئەمەریکا لە سووریا، عێراق و لوبنان ئاماژەیە بۆ دەسەڵاتی خودا و راستی بەڵێنەکانی، ئەوەش دەردەخات ئەگەر دوای پرسی خودا بکەویت، خودا سەرکەوتووت دەکات".
خامنەیی بە ئەفسەرەکان دەڵێت: "تا دەتوانن هێزتان زیادبکەن چونکە دوژمن دەترسێنێ و ناچار بە پاشەکشەیان دەکات".
پێشتر بەرپرسانی ئێران ئاشکرایانکردبوو کە تاران کار بۆ زیاتر پێشخستنی موشکی دوورهاوێژ و توانا سەربازییەکانی دەکات ئەمەش سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمەریکایە بۆ ئەو وڵاتە.
H.J