ئێران: ناهێڵين هيچ كيانێكى سه‌ربه‌خۆ له سووريا پێكبهێنرێت
ده‌يانه‌وێت بوونى سه‌ربازى خۆيان له ناوچه كوردييه‌كانى سووريا به‌هێز بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران، داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، رێگه ناده‌ن هيچ كيانێكى سه‌ربه‌خۆ له سووريا پێكبهێنرێت.
عه‌ميد حسێن ده‌هقان، راوێژكارى رابه‌رى شۆڕشى ئێران بۆ پيشه‌سازى سه‌ربازى، داوايكرد، ئه‌مه‌ريكا خاكى سووريا به‌جێبهێڵێت.
ده‌هقان له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (RT) رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى سووريا بيه‌وێت شه‌ڕى ئه‌مه‌ريكا بكات، ئه‌وا؛ ئێران هاوكارى ده‌كات.
گوتيشى: "ئێران ئاماده‌يه هاريكارى سه‌ربازى سووريا بكات بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى ئه‌مه‌ريكا".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر سووريا بيه‌وێت پرسى مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بخاته خشته‌ى دانووستانه‌وه، ئێران هه‌ڵوێستى ديكه‌ى ده‌بێت".
ده‌هقان ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌مه‌ريكا و سعوودييه ده‌يانه‌وێت بوونى سه‌ربازى خۆيان له ناوچه كوردييه‌كانى سووريا به‌هێز بكه‌ن".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، وڵاتانى كه‌نداو ئاماده‌ييان ده‌ربڕيوه هێز ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
راوێژكارى خامهنهئى دووپاتيشيكرده‌وه، ئێران و رووسيا و توركيا كۆدهنگن له باره‌ى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و هه‌رجۆره دابهشكاريى و راگه‌ياندنى كيانى سه‌ربه‌خۆ له سووريا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئ.ر