تاران: فیتنه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه
راویژكاری خامنه‌یی: سعوودیه خه‌ڵكی به‌سره‌ی بۆ سووتاندنی كونسۆڵخانه‌ی ئێران هانداوه
K24- هه‌ولێر:
حوسێن ده‌هقان، راویژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌ره‌بستانی سعوودیه به هاندانی خه‌ڵكی به‌سره له دژی تاران بۆ سووتاندنی كونسۆڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره تۆمه‌تبار ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، "فیتنه‌یه‌كی گه‌وره به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و سعوودیه له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه".
سه‌باره‌ت به سووتاندنی كونسۆڵخانه‌ی ئێران له به‌سره، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" كه له داهاتوودا په‌خش ده‌كرێت، ده‌هقان گوتی: "خۆپیشانده‌ران فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی عێراقیشیان سووتاندووه، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی به‌سره سه‌ر به مه‌زهه‌بی شیعه‌ن و ئینتیمایان بۆ ئاینه‌كه‌یان هه‌یه، ریاز ویستوویه‌تی ئه‌مه بكات به په‌یامێك بۆ ئه‌وه‌ی گوایا خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌دژی ئێران هاتووه‌ته ده‌نگ، با من روونتر بۆتی باس بكه‌م، سعوودیه ده‌یه‌وێت بڵێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی عێراقیتان ده‌وێت كه له ئێرانه‌وه نزیك بێت، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت كه له‌به‌سره هه‌یه".
ده‌هقان له درێژه‌ی دیدیارهكهیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه رووسیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فیتنه‌یه‌كی گه‌وره به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سعوودیه له ناوچه‌كه له‌ئارادایه، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له‌وانه‌یه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا كاریگه‌ری هه‌بێت و ناچارمان ده‌كه‌ن به‌پێی خواستی ئه‌وان بچنه ناو دانوستانه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به سه‌پاندنی سزا و فشاره ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران كردووه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنان له‌و سزایانه له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وان د‌رك به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئێمه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ره به‌هێزداین له‌گه‌ڵ عێراق، بۆیه ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كێ بخه‌نه نێوان گه‌لانی ئه‌و دوو وڵاته، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین هه‌واڵی چهواشهكارانهیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڵاوكردووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش ئاخۆ ئه‌وانه‌ی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان سووتاندووه، نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی به‌سره ده‌كه‌ن یاخۆد نا؟ ده‌هقان دووپاتیكرده‌وه، "نه‌خێر، نه‌خێر، به‌مشێوه‌یه نییه، خه‌ڵكی به‌سره له دژی فشاره ئابوورییه‌كانه، ئه‌وان ده‌ڵێن كێشه‌ی ئه‌وان ئاو، كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه، به‌ده‌ست كێشه‌ی دیكه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یانه و خۆپیشاندان له‌و پێناوه سازده‌كه‌ن، به‌ڵام گروپێك له‌ناویان هه‌یه كه بۆ ئه‌جێندای ده‌ره‌كی كار ده‌كات".
ئه‌و سه‌ركرده ئێرانییه ره‌تیشی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراق هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئێرانی بۆ ناو خاكی عێراق بۆ پاراستنی بنكه‌كانی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، راویژكاری رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی گوتی: "ئه‌مه جه‌نگێكی ده‌روونی و میدیاییه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكه‌ن".
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌بوو و ده‌هقان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى سووريا بيه‌وێت شه‌ڕى ئه‌مه‌ريكا بكات، ئه‌وا ئێران ئاماده‌یه هاوكارى بكات و روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر سووريا بيه‌وێت پرسى مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بخاته خشته‌ى دانووستانه‌وه، ئێران هه‌ڵوێستى ديكه‌ى ده‌بێت".
H.B