ئێران: له كرده‌كانی هاوشێوه‌ی كۆیه به‌رده‌وام ده‌بین
ھیچ ترسیان لە حكوومەتی عێراق نییە
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ "له كرده‌كانی هاوشێوه‌ی كۆیه به‌رده‌وام ده‌بین.
حوسێن ده‌هقان، راوێژکارێکی عه‌لی خامنەیی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای ده‌كات كه تاران له کردەی هاوشێوەی کۆیە كه باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتیان كرده ئامانج، بەردەوام دەبن و ئه‌و هێرشانه‌شی وەک کاردانەوە وه‌سفكرد و ئەوەی خستەڕوو، كه ئه‌وان ئه‌و هێرشانه بە سەرپێچی بۆ سەر سەروەری خاكی عێراق نابینن.
لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ رووسیا ئەلیوم، حوسێن دەهقان راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایەده‌گه‌یه‌نێت "بۆردومانکردنی بارەگەکانی هه‌ردوو حزبی دیموکرات بە سەرپێچی نازانن بۆ سەر خاکی عێراق و ئاشكراشی كرد كه ئه‌وان ترسیان له‌وه نییه حكوومه‌تی عێراقی له‌وكاره‌یان تووڕه بێت، چونكه ئەو پارتە کوردیانە هیچ پەیوەندییه‌کیان بە گەلی عێراقەوە نییە".
ھ.م