قاسم سولەیمانی هەڕەشەی دووبارەکردنەوەی هێرشەکان دەکاتەوە
"ئێران ئیرادەی ھێرشكردنی ھەیە"
K24 - ھەولێر
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پشتیوانی لە ھێرشەكەی سوپا بۆ سەر بارەگاكانی دیموكرات لە كۆیە كرد و ھەڕەشەی دووبارەكردنەوەی ئەو ھێرشانە لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات.
دوو رۆژ دوای ھێرشی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حزبی دیموكرات لە كۆیە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پشتیوانی لە ھێرشەكانی سوپا بۆ سەر بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆیە كرد و رایگەیاندووە، ئێران ئیرادەی ھێرشكردنی ھەیە و ھەڕەشەی دووبارەكردنەوەی ئەو ھێرشانەی لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و لە ناوخاكی ھەرێمی كوردستان كرد.
رۆژی 8/9/2018 بارەگاكانی ھەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە مووشەكباران كران، بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەو حزبە 15 پێشمەرگە و ئەندامی ھەردوو حزب "شەھید"بوون و 40 كەسی دیكەش برینداربوون.
ھ.م