سیستانی پشتگیری عه‌بادی و مالیكی ناكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران
مه‌رجه‌عی شیعه عه‌بادی و مالیكی فه‌رامۆش ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ئاشكرایكرد، عه‌لی سیستانی نه‌پشتگیری عه‌بادی و نه مالیكیش ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتیشی، "زۆرینه‌ی گه‌ل هیچ ئومێدێكیان به‌و دوو كه‌سه نه‌ماوه كه دۆخی ژیان باشتر بكه‌ن و رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له سایتی فه‌رمی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌وه ده‌ركراوه، "مه‌رجه‌ع زاراوه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی بۆ عه‌بادی و مالیكی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام پشتگیری هیچ كه‌سێكیش بۆ پێدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ناكات، كه له ساڵانی رابردوودا له‌ده‌سه‌ڵات بوون، چ مالیكی یانیش عه‌بادی، به‌بێ جیاوازی".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه و نابێت كه‌س و لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌و كاندیده ره‌ت بكه‌نه‌وه"، روونیشیكرده‌وه، "كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كراوه، كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستپاكی، كارامه‌یی، بوێری و كۆنترۆڵكردنی تێدایه، ده‌توانێت گوێ له داواكاری و ئامۆژگارییه‌كانی گه‌لیش بگرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات له‌به‌رچاو بگرێت", به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر سه‌باح ساعدی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاندبوو، "سیستانی پێدانی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران به هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، نوری مالیكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی پێشووی حه‌شدی شه‌عبی و تاریق نه‌جم، راوێژكاری مالیكی ره‌ت ده‌كاته‌وه".
H.B