مووچە هات
مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 957 ملیار و 696 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئاب (هەشت)ـی فەرمانبەران؛ خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاب لە کۆی گشتیی پارەی مووچەکە بڕیوە.
هاوکات چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بڵاوبکاتەوە و سبەی سێشەممە، 15ـی ئەیلوول، دەست بە دابەشکردنی بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ سێشەممە، پارەی مووچەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی.
رۆژی یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرد.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا،راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی تەمووزی 2026) ردەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق کرا.