سوێراوی به‌سره عه‌بادی نقوم ده‌كات
"رووداوه‌كانی پارێزگاكه سه‌ری عه‌بادی ده‌خوات"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی به‌سره‌وه كه گۆڕا بۆ شه‌ڕێكی كراوه، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكی زۆره‌وه‌و گوشاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی گه‌ورتر بووه، هه‌ر چه‌نده بڕیاریشیدا لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پیاوانی ئاسایش به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بكات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و خه‌ڵكه ناڕازییه‌كه بووه هۆی كوژرانی 13 كه‌س، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بادی پیاوانی ئاسایشی تۆمه‌تبار كرد و گووتی، ئه‌ركه‌كانیان به باشی به‌ڕێوه نه‌بردووه، به‌ڵام ئه‌وه فریای نه‌كه‌وت و نه‌بووه هۆی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگا تووڕهكهی باشووری عێراق دژی حكوومه‌ت كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و نه‌بوونی هه‌لی كار، ماوه‌ی 2 مانگه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه".
رۆژنامه‌ی تایمز له زاری سه‌رچاوه‌ی ناو پارته سیاسییه‌كانه‌وه نوسیوویه‌تی: "به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و بارودۆخه له ئه‌ستۆی عه‌بادیدایه و داوایان لێكردووه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه. ته‌نانه‌ت موقته‌دا سه‌در كه كوتله‌كه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌بادییه و زۆرترین ده‌نگی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 به‌ده‌ستهێنابوو، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه به‌خێرایی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی به‌ربدات".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، سه‌در ھێدی هێدی خۆی له عه‌بادی دوورده‌خاته‌وه و خۆی وه‌ك لایه‌نێكی گرنگی به‌غدا نمایش ده‌كات، جگه له سه‌در، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحیش داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له عه‌بادی كردووه.
هه‌ر چه‌نده ره‌وشی شاری به‌سره جۆره هێمنییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیووه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی بهباتهسهر ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌گه‌ری هه‌یه تووڕه‌تر ببن.
چالاكوانێكی خه‌ڵكی به‌سره به رۆژنامه بریتانییه‌كه‌ی گوتووه: "بۆ ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕژێت خۆپیشاندانه‌كانمان راگرت، به به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و هیچ كاتێك ملكه‌چ نابین".
راپۆرته‌كه باسی درووستبوونی كه‌لێن له‌نێوان ئه‌و شیعانه ده‌كات كه هاوسۆزی ئێرانن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دیكه‌یان دژی هه‌ژموونی تاران وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت: "ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌م كاته‌دا كه حكوومه‌تی نوێ پێكنه‌هێنراوه رووده‌ده‌ن، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه نه‌یارانی عه‌بادی هه‌وڵی كه‌نارگیركردن و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن له ده‌سه‌ڵات و نایانه‌وێت جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.