ئه‌مه‌ريكا: هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر له‌ناو نه‌چووه
پرسى تيرۆر له 2017دا زۆر ئاڵۆز بوو
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، "هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر له‌ناو نه‌چووه و به‌رده‌وامه".
رێكخه‌رى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، نيثان سيلز، رايگه‌ياند، "سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام پرسى تيرۆر له 2017دا زۆر ئاڵۆز بوو".
گوتيشى: "داعش و قاعيده، له عێراق، سووريا، ئه‌فغانستان، ليبيا، سۆماڵ و يه‌مه‌ن و ناوچه‌كانى ديكه زۆرتر له‌وه‌ى چاوه‌ڕێ ده‌كرا به‌رگه‌ى فشاره‌كانيان گرت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و دوو رێكخراوه زۆر به نهێنى كار ده‌كه‌ن و كه‌متر ده‌بنه ئامانجى كرده‌ى سه‌ربازى تهقليديانه".
سيلز ئه‌وه‌شى گوت: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له رووى مه‌يدانييه‌وه پاشه‌كشێ به داعش كراوه، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه تواناى خۆگونجاندنى له‌گه‌ڵ ره‌وشه نوێيه‌كه هه‌يه و په‌يكه‌رى سه‌ركردايه‌تى خۆى گۆڕيوه".
سه‌باره‌ت به ئێرانيش گوتى: "ئه‌و وڵاته پشتيوانێكى به‌هێزى تيرۆريستانه و به كرده‌وه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جيهانى".
سه‌رچاوه: فرانس24
ئ.ڕ