تره‌مپ: بوش گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌ى له مێژووى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجامداوه
چوونمان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌ى مێژوومان بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ره‌خنه‌ى له جۆرج بوشى كوڕ گرت و رايگه‌ياند، كاتێك ده‌ستوه‌ردانى له كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه، خراپترين هه‌ڵه‌ى له مێژووى ئه‌مه‌ريكادا ئه‌نجامداوه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گه‌ناڵى (هێل تى ڤى)ـى ئه‌مه‌ريكا، تره‌مپ گوتى: خراپترين هه‌ڵه‌ى مێژووى وڵاته‌كه‌مان چوونمان بوو بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه سه‌رۆك بوش ئه‌نجاميدا.
گوتيشى: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان، كه سه‌رۆكى پێشوو، باراك ئۆباما ئه‌نجاميدا، به شێواز و رێگه‌يه‌كى هه‌ڵه بوو، به‌ڵام به نسبه‌ت منه‌وه، ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه خراپترين هه‌ڵه بووه له مێژووى ئه‌مه‌ريكادا.
تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه 7 تريليۆن دۆلارمان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌رجكردووه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانكۆى براون، قه‌باره‌ى خه‌رجييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا تا سێپتێمبه‌رى 2017 گه‌يشتووه‌ته 5.6 تريليۆن دۆلار و خه‌رجى هه‌ريه‌ك له شه‌ڕه‌كانى عێراق، ئه‌فغانستان، چالاكييه سه‌ربازييه‌كان له پاكستان، سووريا و تێچووى ئاسايشى ناوخۆيى و به‌هاى خزمه‌تگوزارى پزيشكى بۆ جه‌نگاوه‌ره دێرينه‌كان بووه.
به گوێره‌ى خه‌مڵاندنى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، تێچووى شه‌ڕى عێراق، ئه‌فغانستان و سووريا له 2001ه‌وه بۆ 2018 گه‌يشتووه‌ته 1.52 تريليۆن دۆلار.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر