تويتێكى تره‌مپ نرخى نه‌وتى دابه‌زاند
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى رابردوو، نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى جيهاندا داشكا، به هۆى ئه‌و تويته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڵاويكرده‌وه.
تره‌مپ له تويتێكدا داواى له هاوپه‌يمانه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رێكخراوى ئۆپك كرد، به‌رهه‌م زياتر بكه‌ن و نرخى نه‌وت دابه‌زێنن و كار نه‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.
به‌و هۆيه‌وه، گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى خاو به به‌هاى 78 سه‌نت كه‌متر تۆمار كران و نه‌وت نرخى خۆى به رێژه‌ى %0.9 له‌ده‌ستدا و هه‌ر به‌رميلێكى به 78.70 دۆلار فرۆشرا.
نه‌وتى خاوى سووكى ئه‌مه‌ريكاش به 32 سه‌نت كه‌متر فرۆشرا و به رێژه‌ى %0.45 نرخى خۆى له‌ده‌ستدا و هه‌ر به‌رميلێك به 70.80 دۆلار فرۆشرا.
ئۆپك سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرسى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاييه‌يه كه به هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر نه‌وتى ئێران له بازاره‌كانى نه‌وتدا درووست ده‌بێت.
دوێنێ تره‌مپ نووسيى بووى: ئێمه وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌پارێزين، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بين ئه‌وان بۆ هه‌تا هه‌تايه ناتوانن به ئارامى بژين. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان به‌رده‌وام كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر