به‌رهه‌ڵستكارێكى ئه‌ردۆغان ئازاد كرا
ماوه‌ى 5 ساڵه له زيندان ژيان به‌سه‌ر ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى توركيا، بڕيارى ئازادكردنى بۆ به‌رهه‌ڵستكارێكى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ركرد، كه ماوه‌ى 5 ساڵه له زيندان ژيان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، ئه‌نيس به‌ربه‌ر ئۆغڵۆ، دواى ئه‌وه‌ى پێنج ساڵى ژيانى له زيندان به‌سه‌ر برد، ئازاد كرا.
به‌ربه‌ر ئۆغڵۆ، ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوو له پارتى گه‌لى كۆمارى و به هۆى ئه‌وه‌ى ئاشكرايكردبوو، توركيا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ گرووپه تيرۆريستييه‌كانى سووريا ره‌وانه كردووه، له لايه‌ن دادگاوه تۆمه‌تبار كرا به تاوانى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى نهێنى ده‌وڵه‌ت و سزاى پێنج ساڵ زيندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر