پوتین له‌سه‌ر ھێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز هاته ده‌نگ
"بۆ كوژرانی ئه‌ندامانی سوپای پاسداران خه‌مباره"
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ تاران له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر" ده‌ربڕی و بۆ كوژرانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سوپای پاسداران له شاری ئه‌هوازی باشووری ئێران خه‌مباره.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كرملین، پوتین پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران كردووه‌و خه‌مباریی خۆی بۆ قوربانیانی ھێرشی سه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی باشووری ئێران ده‌ربڕیوه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پوتین هیوایخواستووه سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كه‌وه تێوه‌گلاون، ناچار بكرێن ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ئه‌و كرده‌وه‌یه بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌هواز روویداوه بیرمان ده‌خاته‌وه پێویسته له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر"دا به‌زه‌ییمان به هیچ شێوه‌یه‌كی (تیرۆردا) نه‌یه‌ته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی ئێران كه به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی جه‌نگی عێراق و ئێران له ساڵی 1980 تا 1088 سازكرابوو، به‌و هۆیه‌وه 24 ئه‌ندامی سوپای پاسداران كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
گرووپی ئه‌هوازییه‌كان كه سه‌ربه‌خۆییان بۆ عه‌ره‌به‌كانی باشووری ئێران ده‌وێت، به‌رپرسیارێتی خۆیان له ھێرشه‌كه راگه‌یاند.
به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌ڵێن:چه‌كداره‌كان چوار كه‌س بوون و دووانیان كوژراوون و 2 كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستگیركراوون".