ئێران چەند وڵاتێکی ئەوروپی بە داڵدەدانی گروپە تیرۆرستییەکان تۆمەتبار دەکات
بانگهێشتی باڵیۆزەکانیانی بۆ لێپرسینەوە کردووە
K24 – ههولێر:
شەوی رابردوو، کۆماری ئیسلامی ئێران لێپرسینەوە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی هۆڵەندا، دانیمارک و بەریتانیا بەهۆی هێرشەکەی سەر شاری ئەهواز کردووە و بە داڵدەدانی ئەو گروپە تیرۆرستییەی هێرشەکەی سەر شاری ئەهوازی ئەنجامداوە تۆمەتبارکردوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبارەی بانگهێشتی ئەو باڵیۆزانە بۆ لێپرسینەوە رایگەیاندووە: "تەنها لەبەر ئەوەی لەناوی خاکی ئەوروپادا کاری تیرۆرستیان ئەنجام نەداوە، ئەو گروپە تیرۆرستییانە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپادا نین، ئەمەش مایەی قبووڵکردن نییە".
دوێنێ شەممە، ژمارهیهك چهكدار هێرشیان كرده سهر نمایشێكی سهربازی سوپای پاسدارانی ئێران له شاری ئههواز، بهو هۆیهشهوه نزیكهی 30 كهس كوژران و زیاتر له 60ی دیكهش بریندار بوون.
لایخۆشیەوە، بزووتنهوهی خهباتی ئازادیخوازی ئههواز "النضال لتحرير الأحواز"، كه بزووتنهوهیهكی ئۆپۆزسیۆنه، بهرپرسیارێتی خۆی له ئهنجامدانی هێرشهكهی دوێنێی شاری ئههواز راگهیاند.
سەرچاوە: رۆیتەرز
H.J