داعش له حه‌ویجه هێرش ده‌كاته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ماون
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، له حه‌ویجه داعش هێرشێكی بۆ سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شد ئه‌نجامداوه و هێرشه‌كه تێكشكێندراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوێنێ چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هێزێكی لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی و هێرشه‌كه‌شیان تێكشكێندراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، دوو چه‌كداری داعش كوژراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه به‌رده‌وام هێزه عێراقییه‌كان، وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاندووه، سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی سه‌ربازیین له دژی چه‌كداران و پاشماوه‌ی رێكخراوه‌كه له‌و ناوچانه.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، له 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعشی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوه‌كه به‌رده‌وامه و جموجۆڵیان له هه‌ندێك ناوچه ماوه.
ئ. م