ئه‌ڵمانيا: به‌داخه‌وه هه‌ندێك بڕيارى ئه‌مه‌ريكا له رێى تويته‌ره‌وه ده‌زانين
ئه‌مه‌ريكا خۆيشى، له رێى تويته‌ره‌وه ئاگادارى بڕياره‌كانى كۆشكى سپييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، هايكۆ ماس، په‌ژاره‌ى خۆى بۆ گۆڕ‌انى سياسه‌تى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ربڕى.
ماس له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى (DPA)ى ئه‌ڵمانى رايگه‌ياند، ئێمه هه‌ندێك بڕيارى ئه‌مه‌ريكا له رێگه‌ى تويته‌ره‌وه ده‌بيستين.
گوتيشى: هه‌ندێكجار ئه‌مه‌ريكا خۆيشى، له رێى تويته‌ره‌وه ئاگادارى بڕياره‌كانى كۆشكى سپييه. ئه‌مه‌ش گۆڕ‌انى شێوه‌ى هاوكارييهكانه.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپاييه‌كانى، له باره‌ى پرسه گرنگه‌كانه‌وه بۆچوونى ئاڵوگۆڕ ده‌كرد و بڕياره‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى به‌هێز له هه‌موو ئاسته‌كان ده‌رده‌كران.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر