سه‌در دژى هێرشه‌كه‌ى ئه‌هواز هاته ده‌نگ
ره‌خنه‌ى له هێرشه‌كه‌ى شارى ئه‌هوازى باشوورى خۆرئاواى ئێران گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، ره‌خنه‌ى له هێرشه‌كه‌ى شارى ئه‌هوازى باشوورى خۆرئاواى ئێران گرتووه.
سه‌در نووسيويه‌تى: جارێكى ديكه ده‌ستى توندڕه‌وى گه‌يشته‌وه ئێرانى دراوسێ، بۆ شێواندنى ئاسايش و ترساندنى گه‌له‌كه‌ى، به‌ڵام گه‌لى ئێران لايه‌نگرى ميانڕه‌وييه و له‌وه به‌هێزتره له تاريكى بترسێت.
دوێنێ له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى نمايشێكى سه‌ربازيدا، هێرش كرايه سه‌ر سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران و هاووڵاتيانى به‌شداربووى مه‌راسيمه‌كه و به‌و هۆيه‌وه 29 كه‌س كوژران.
به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئه‌مه‌ريكا و سعوودييه به ده‌ستهه‌بوون له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئ.ر
— السيد مقتدى الصدر (@Mu_AlSadr) ٢٣ سبتمبر ٢٠١٨