6 ئه‌ندامی خێزانێكی كوشت و ته‌رمه‌كانیشی سووتاند.. خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵیشیان له‌ناو بوو
بكوژه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌سره رایگه‌یاند، له تاوانێكی دڕندانه‌دا هێرش كرایه سه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك له باشووری رۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه و دوای كوشتنی 6 ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه، بكوژه‌كه ته‌رمی كوژراوه‌كانیشی سووتاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی مه‌وازین نیوزی راگه‌یاند، "كه‌سێك به‌هۆی ناكۆكی عه‌شایه‌ری هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیێك له قه‌زای زوبێری رۆژئاوای به‌سره و، ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرده سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی، "له‌و هێرشه‌دا 6 ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كوژران، له‌ناویان منداڵی ته‌مه‌ن خوار 1 ساڵیش هه‌بوو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای كوشتنی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه، بكوژه‌كه ته‌رمی كوژراوه‌كانی گواستووه‌ته‌وه شوێنێكی نزیك له شوێنی رووداوه‌كه و به‌ئۆتۆمۆبیله‌وه سووتاندوویه‌تی".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "هێزه ئه‌منییه‌كان بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و دانیشی به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌دا ناوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "ئه‌و رووداوه رای گشتی پارێزگای به‌سره‌ی هه‌ژاندووه و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه".
به به‌رده‌وامی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان هۆزه‌كانی سنووری پارێزگای به‌سره رووده‌ده‌ن، زۆر جاریش به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوانیان درووست ده‌بێت و جاربه‌جار دۆخه‌كه له كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌رده‌چێت.
H.B