ئه‌ردۆغان: گه‌وره‌ترين كێشه‌ى ئاينده‌ى سووريا گرووپه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوراتن
هه‌ندێك له هاوپه‌يمانانى توركيا چاودێرى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، كێشه‌ى گه‌وره‌ى به‌رده‌م داهاتووى سووريا، ئه‌و ناوچه‌يه‌يه كه كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى تيرۆريستان له خۆرهه‌ڵاتى فورات و هه‌ندێك له هاوپه‌يمانانى توركيا چاودێرى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا له وتارێكدا، ئاماژه‌ى به ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) كرد، و رايگه‌ياند، ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته كێشه‌ى گه‌وره له به‌رده‌م داهاتووى سووريادا.
ئه‌ردۆغان به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى نيويۆرك بكات بۆ به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى خولى نوێى كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كه له وتاره‌كه‌يدا باسى پرسه مرۆييه‌كانى ئه‌مڕۆى جيهان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌گه‌ر داوامان لێبكرێت، ئێمه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كه‌ين، به‌ڵام له ئێستادا هيچ شتێك له‌و باره‌يه‌وه نييه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر