نیكی هایلی: پێویسته رۆحانی له ئاوێنه سه‌یری خۆی بكات
"به‌ر له‌وه‌ی كه‌سانی دیكه تۆمه‌تبار بكه‌ن پێویسته وردتر سه‌یری دۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
نیكی هایلی، نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه تاران ئاراسته‌ی واشنتۆنی كردبوون و، ئه‌مه‌ریكای به تێوه‌گلان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوپای پاسداران له شاری ئه‌هواز تۆمه‌تبار كردبوو.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" هایلی لێدوانه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی به ته‌نیا چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی هارمۆنی "له‌ره‌له‌ر" وه‌سفكرد، كه گوتبووی ده‌ستی واشنتۆن له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نمایشی سه‌ربازی له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێرانه و هایلی ئامۆژگاری به‌رپرسانی تارانیشی كرد، "به‌ر له‌وه‌ی كه‌سانی دیكه تۆمه‌تبار بكه‌ن پێویسته وردتر سه‌یری دۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌می قسه‌كانی له رۆحانی كرد و گوتی: "رۆحانی ده‌توانێت به‌ئاره‌زووی خۆی لۆمه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكات.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بیكات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا له ئاوێنه سه‌یرێكی خۆی بكات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوسۆزی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی ئێران له دژی تایفه‌گه‌ری راگه‌یاند و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و كوشتنی بێتاوانان به ته‌واوی جۆره‌كانییه‌وه شه‌رمه‌زار كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێرانیان له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا 30 كه‌س كوژران و زیاتر له 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاركردنی ئه‌هواز "حركة نضال تحرير أحواز" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ره‌شبگیری له سنووری ئه‌و شاره كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سعوودیه درێژ كرد و به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توندیان دا.
H.B