گومانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا له تواناكانی تره‌مپ پۆ‌مپێیۆ تووڕه ده‌كات
"ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌توانن ببنه به‌شێك له تیمه‌كه‌مان بیر له جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسی دووه‌می وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی، كه گومانێكی نوێی له‌سه‌ر شایسته‌بوونی تره‌مپ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی وروژاندوه گوتی: "هه‌ركه‌سێك پشتگیری له سه‌رۆك نه‌كات، با ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات".
له به‌رنامه‌یه‌كی "فۆكس نیوز سه‌ندای" پۆ‌مپێیۆ رووی قسه‌كانی له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی به گشتی و به‌رپرسی دووه‌می وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كرد و گوتی: "من له‌سه‌ره‌تای كاره‌كه‌مه‌وه له ئیداره‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌م كه‌سێكی راشكاوانه بووم و گوتوومه: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌توانن ببنه به‌شێك له تیمه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری ئه‌و ئه‌ركه نه‌كه‌ن، پێویسته بیر له جێگره‌وه‌ی دیكه بكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویستمان به هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه كه به باشترین شێوه یارمه‌تی سه‌رخستنی ئه‌ركی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ده‌ن، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك له سه‌رجه‌م جومگه و ئاژانسه‌كانی حكوومه‌ت، چ له دادگا یان نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی یاخۆد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له‌و ئه‌ركه هاوكاریمان بكه‌ن".
ئه‌م قسانه‌ی پۆ‌مپێیۆ دوای ئه‌وه هاتوون، پیش‌تر میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به لێدوانێكی رۆد رۆزنێستین، به‌رپرسی دووه‌می وه‌زاره‌تی داد كردبوو، كه گومانی خۆی له شایسته‌بوونی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نیشان دابوو.
هه‌رچه‌نده رۆزنێستین ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكردنه‌وه، به‌ڵام تائێستاش كاریگه‌ری ئه‌و زانیارییانه له‌سه‌ر تواناكانی تره‌مپ نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ناوبراو سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه له تێوه‌گلانی تیمه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ و رووسیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 ده‌كات.
H.B