حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانى ئه‌هواز ده‌كات
سه‌ره‌خۆشى له كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازی باشووری ئێران ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی له كۆماری ئیسلامی ئێران و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
وه‌ك له وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاكراوه‌ته‌وه: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌نشتى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كات كه (رۆژی شه‌ممه) له شارى ئه‌هوازى باشوورى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرایه سه‌ر نمایشێكى سه‌ربازى و تیایدا ژماره‌یه‌ك له سه‌رباز و خه‌ڵكى سڤیل و میدیاكارانى ئاماده‌ى نمایشه‌كه گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بریندار بوون".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، حكوومه‌ت هه‌رێم پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كات و و زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت.
حكوومه‌تی هه‌رێم هیواخوازیشه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌وه هه‌یه بدۆزرێنه‌وه و به سزاى یاسایی خۆیان بگه‌ن.
رۆژی شه‌ممه، چوار چه‌كدار هێرشییان كرده سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران له ئه‌هوازی باشووری ئێران و له ئاكامیشدا 29 كه‌س كوژران و 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م