خامنه‌یی به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له سعوودیه و ئیمارات ده‌دات
"ئێران وانه‌یه‌ك به تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز ده‌دات كه هه‌رگیز له‌یاد نه‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی به‌توندی ئه‌و ترسنۆكانه سزا ده‌دات، كه له‌پشت ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌وه‌ن، كه كرایه سه‌ر نمایشی سه‌ربازی سوپای پاسداران له شاری ئه‌هواز".
خامنه‌یی ئه‌و قسانه‌ی له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌رزشوان و یاریزانانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه له‌یاری جامی ئاسیا له جاكارتای ئیندۆ‌نیسیا مێداڵیای سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌وانه‌ی له‌پشت هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازن، ئه‌وانه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی له تاوانه‌كانیان له‌عێراق و سووریا رزگاریان ده‌كات و له‌لایه‌ن ئیمارات و سعوودیه‌وه پشتگیری دارایی ده‌كرێن".
رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی گوتی: "هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌هواز نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی ئێرانه، كه نه‌یاران ئیره‌یی پێ ده‌به‌ن".
رێبه‌ری باڵای ئێران ئه‌و هێرشه‌شی به كارێكی ترسنۆكانه ناوبرد و گوتی: "ئێران وانه‌یه‌كی توند نیشانی ئه‌وانه ده‌دات كه له‌و كاره‌دا تێوه گلاون، كه هه‌رگیز له‌یاد نه‌كه‌ن".
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا خامنه‌یی ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی وه‌رزشوانانی وڵاته‌كه‌ی له جامی ئاسیا له ئیندۆ‌نیسیا كرد و دووپاتیكرده‌وه، "سه‌ركه‌وتنی یاریزانانی ئێران ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌یه كه بووه‌ته مایه‌ی شانازی وڵاته‌كه‌یان و تووڕه‌یی نه‌یارانیان".
خامنه‌یی جه‌ختی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی له‌و كێبڕكێیه وه‌رزشییانه‌دا به‌شدار نابێت كه نوێنه‌رانی ئیسرائیل تێیدا به‌شدارن".
H.B
سه‌رچاوه: رووسیا ألیوم