كێشه‌ی سووته‌مه‌نی له عێراق سه‌ریهه‌ڵدا و نرخه‌كانیش روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه
كرێی گواستنه‌وه كه‌متره له نرخی سووته‌مه‌نی
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی ئۆتۆمۆبیل "به‌نزین و گازوایل" له ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه و تادێت نرخه‌كانیش روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، به‌رپرسانی حكوومه‌ت و خاوه‌ن وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و كێشه‌یه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتریان.
وه‌ك راپۆرتێكی سایتی "العر‌بي الجديد" باسی لێوه ده‌كات، پارێزگای دیاله له‌پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌یه كه كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی به‌رۆكی گرتووه و، به‌گویره‌ی به‌رپرسێكی حكوومی ئه‌و پارێزگایه، به‌درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر ئۆتۆمۆبیلی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگر له‌به‌رده‌م وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی ریزیان گرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "كه‌می سووته‌مه‌نی له كۆگاكانی وێستگه سووته‌مه‌نییه‌كان بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری نرخه‌كانیش له بازاڕی ره‌ش".
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ته‌عمه كه شۆفێری بارهه‌ڵگره ده‌ڵێت: "ماوه‌ی دوو رۆژه له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی شاری به‌عقووبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله له چاوه‌ڕوانیدام، به‌ڵام له‌به‌ر داخستنی وێستگه‌كه به پاساوی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له كۆگاكه‌ی، هیچم ده‌ستنه‌كه‌وتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه‌ی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشن، نرخه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و كرێیه‌ی له گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان له به‌سره‌وه بۆ به‌غدا ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، به‌شی كڕینی سووته‌مه‌نی ئه‌و رێگایه ناكات".
دوای دیاله‌ش پارێزگای ئه‌نبار به دووه‌م پاریزگا دێت، كه به‌ده‌ست نه‌بوونی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمۆبیله‌وه ده‌ناڵێنێت و تادێتیش قه‌یرانه‌كه فراوانتر ده‌بێت و باڵ به‌سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌شدا ده‌كێشێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، عێراق به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك هه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان، زۆربه‌ی پاڵاوگه‌كانی له‌كاركه‌وتوون.
H.B