داعش "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ده‌باته ئاسیای ناوه‌ڕاست
شانه نووستووه‌كانی چالاك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له ئاسیای ناوه‌ڕاست، سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین بۆ راگه‌یاندنی "ده‌وڵه‌تێكی به‌ناو ئیسلامی" هاوشێوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی.
ئه‌ندرێ نۆڤیكۆڤ، سه‌رۆكی ناوه‌ندی دژه‌تیرۆر له كۆڕبه‌ندی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كه، رایگه‌یاند، چه‌كداران ده‌یانه‌وێت "شانه نووستووه‌كانیان" چالاك بكه‌ن.
زینیش ره‌زاقۆف، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی قیرغستان هۆشداری له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆردا له ئاسیای ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ناوچه‌كه و رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی چالاكی تیرۆریستان له ناوچه‌كه، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكی درێژخایه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، نیگه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌وه‌دایه كه ده‌یانه‌وێت له باكووری ئه‌فغانستانه‌وه دزه بكه‌نه ناوچه‌كه و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه.
پێشتریش ئیگۆر سیرۆتكین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی فیدرالی رووسیا رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیان و شكستانه‌ی دووچاری تیرۆریستانی داعش ده‌بێت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌یان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رده‌وامه و تا ئێستا له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان مه‌ترسین.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌لێكسانده‌ر گۆسیڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای پلانی ستراتیژی، "شانه نووستووه‌كانی داعش، به ته‌واوی دنیا و ناوچه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست بڵاوبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانیش، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگی نیگه‌رانی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی خه‌لافه‌ته به‌ناوئیسلامییه‌كه‌ی عێراق و سووریایه له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست.
ئ. م