ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی دیكه له دژی چین ده‌گرێته‌به‌ر
چین تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
واشنتن رایگه‌یاند، به بڕی 330 ملیۆن دۆلار، چه‌ك ده‌فرۆشێته تایوان و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه چین تووڕه بكات، به‌تایبه‌تیش ئێستا واشنتن و بیجینگ له جه‌نگێكی ئابووریدان و رسوومی گومرگی له‌سه‌ر كاڵاكانی یه‌كتر زیادده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان ده‌ربڕیوه، كه بڕه‌كه‌ی 330 ملیۆن دۆلاره، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، هه‌ندێك پارچه‌ی یه‌ده‌گی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆره‌كانی ئێف 16، ئێف 5 و سی 30 له‌خۆده‌گرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ئه‌و رێككه‌وتنه هاوكار ده‌بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی به‌هێزكردنی توانسته ئه‌منی و به‌رگرییه‌كانی تایوان، كه به‌رده‌وام هێزیكی گرنگ بووه بۆ سه‌قامگیری سیاسی و هاوسه‌نگی سه‌ربازی و پیشكه‌وتنی ئابووری له ناوچه‌كه".
ئێستا رێككه‌وتنه‌كه له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایه و ماوه‌ی 15 رۆژیشی له به‌رده‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ره‌تبكاته‌وه، یانیش په‌كیبخات، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كۆنگرێس ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات و په‌سه‌ندی بكات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، جیا له جه‌نگی ئابووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، واشنتن چه‌ند رۆژێكه بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كڕینی چه‌كی له‌سه‌ر بیجینگ سه‌پاندووه و رێگر بووه له‌وه‌ی چه‌ك له رووسیا بكڕێت.
پێشتر بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی كڕینی فڕۆكه‌ی سوخۆی ئێس 35ی له دژی چین ده‌ركردووه و له 2018ش رێگره له‌وه‌ی چین سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400 بكڕێت.
لای خۆیه‌وه چین ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه ده‌ستێوه‌ردان له په‌یوه‌ندی ئاسایی نێوان دوو وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا بكات.
ئ. م