نێچیرڤان بارزانی: پارتی پێشڕه‌وه‌و به پێشڕه‌ویی ده‌مێنێته‌وه
"پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراقه"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی لیستی 183دا له شاری دهۆك وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كادیر و به‌رپرسانی سنووری لقه‌كانی پارتی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بادینان ئاماده‌بوون، ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ئاماده‌ن گووتی: "جه‌ماوه‌ری پارتی له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان خه‌ونی دوژمنانیان له گۆڕنا و پارتی ئێستا حزبی یه‌كه‌می عێراقه".
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: "جێگه‌ی خۆیه‌تی له ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و كادیرانی پارتی، بۆ شه‌هید و قوربانییانی كوردستان، خۆمان بچه‌مێنینه‌وه و ماندووبوون و شه‌ونخوونی و خه‌باتی پێشمه‌رگه خۆمان بچه‌مێنن. بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لێره كۆبووینه‌ته‌وه، كێشه‌ی ئێمه له‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مدواییه‌ی، هی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به په‌رله‌مانی عێراق.
پارتی بڕیاری ریفراندۆمیدا، بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی ئێمه به رێگه‌ی ئاشتییانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر رووداوی دیكه‌ی ناخۆشی به‌دواداهات و به‌غداش به شێوه‌یه‌كی جیاواز وه‌ڵامی بڕیاره ئاشتییانه‌ی كوردستانی دایه‌وه.
پێشبینی ده‌كرا، پارتی كۆتایی پێبێت و نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان بگۆڕێت، به‌ڵام پارتی هه‌ر به پێشه‌نگی مایه‌وه، ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌نگده‌ر و ئه‌ندامان و كادیرانی پارتی بوو له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان نه‌یانهێشت ئه‌و خه‌ونانه بێنه دی و خه‌ونه‌كانییان له گۆڕنان.
نێچیرڤان بارزانی گووتی: "ئه‌مڕۆ پارتی له سایه‌ی ده‌نگده‌رانی، حزبی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئه‌وه‌ش به ئاسانی به‌ده‌ستنه‌هاتووه، تا دوێنێ و ئه‌مڕۆش، ئه‌و ده‌ڤه‌ره، به تایبه‌تیش هه‌ڤاڵانی پارتی، به‌رپرسی لق و ناوچه و رێكخراو و ئه‌ندامان، وه‌كو خۆبه‌خش له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان بوون بۆ پارێزگاریكردن له كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له چوار ساڵای رابردوودا، به ره‌وشێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕین تا ئێستا، له ساڵی 2014 بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌وت ده‌فرۆشین، ئه‌وه‌ش راست نه‌بوو، چونكه مانگی 5ـی 2014 به ناچاری فرۆشتمان، دواتریش هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ر، كه پشكی شێر به‌ر دهۆك و ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه‌وت، دواتریش دابه‌زینی نه‌وت كاریگه‌رییه‌كی زۆر سه‌ختی له‌سه‌ر حكوومه‌ت هه‌بوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر دهۆك هه‌بوو، ئه‌گه‌ر خۆڕاگری ئێوه نه‌بووایه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه نه‌ده‌هاتنه دی.
نێچیرڤان بارزانی گووتی: "كادیرانی پارتی خزمه‌تییان به ته‌واوی كوردستان كردووه، ئه‌و تابلۆ جوانه‌ی پێكه‌وه ژیان هه‌یه، بۆ بادینان و ته‌واوی كوردستان جێگه‌ی شانازییه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "دوای رووداوه‌كان، نه‌یاران بڕوای ئه‌وه‌یان هه‌بوو نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت و پارتی لاواز ده‌بێت، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین، دڵیابین به‌رپرسانی بازنه و رێكخرا و لێژنه‌كانی ئێمه بزانن، پێویسته جارێكی دیكه بۆ نه‌یارانمان بسه‌لمێنین پارتی حزبی پێشڕه‌وه و به پێشڕه‌ویش ده‌مێنێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی پێشتر سه‌لماندمان پارتی حزبی یه‌كه‌مه، ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر تۆمار بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له شكست هه‌مووان پارتی به به‌رپرس ده‌زانن، له سه‌ركه‌وتنیش هیمه‌ت بكه‌ن و پێویسته پشكی شێر بۆ پارتی بێت".
نێچیرڤان بارزانی گووتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، یه‌ك ده‌نگ بۆ ئێمه وه‌كو پارتی گرنگه، زۆر جار ئێمه خۆمان بێگومانین سه‌رده‌كه‌وین، سه‌ركه‌وتن تا سه‌ركه‌وتن جیاوازه، سه‌ركه‌وتن ئه‌و كاته دێته دی، پارتی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه گرنگه، نابێ بڵێین هه‌ر سه‌رده‌كه‌وین و پێویست نییه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌و قۆناغه زه‌حمه‌ته‌ی له چوار ساڵی رابردوو به پشتیوانی ئێوه تێمانپه‌ڕاند، ئه‌وڕۆ له كوردستان دابه‌شكردنی مووچه وه‌كو جاران نییه و وه‌كو به‌ر له 2013 نییه، به‌ڵام بێگومان بن باشتریش ده‌بێت".
گووتیشی، هه‌ر حزبێك شانازی به هه‌ندێك شت ده‌كات، پارتی شانازی به جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌كات و له دوو قۆناغی زۆر گرنگ و له دوو ئه‌زموونی سه‌خت سه‌ركه‌وت، كاتی 1975 شۆڕش تووشی سه‌ختی بوو، دیسانه‌وه به پشتیوانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وت.
ئه‌زموونی دووه‌م، كوڕ و باوك و پێشمه‌رگه‌ی ئێوه، له پردێ و سحێلا دوژمنانیان تێكشاند وایان كرد ئێستا پارتی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێت.
جێگری سه‌رۆكی پارتی گووتی: "ده‌مانه‌وێت بڵێین قۆناغێكی نوێمان ده‌ستپێكردووه، قۆناغی ئاوه‌دانیمان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و به پشتیوانی ئێوه چوار ساڵی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند و نایه‌ته‌وه، قۆناغی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین و مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌ده‌ستبهێنێنه‌وه. دواتریش قۆناغی باشكردنه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ پێش 2013، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به سه‌ركه‌وتنێكه، زۆرترین كورسی به‌ده‌ستبهێنین، ئێستا 38 كورسیمان هه‌یه هه‌رچه‌نده كورسی ئێمه زیاتر بێت، بۆ ئێمه گرنگتره و ده‌توانین حوكمڕانییه‌كی باشتر بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر پارتی حاكم بێت واتا ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی، ده‌ستكه‌وتی میلله‌تی ئێمه‌ش زیاتر ده‌بێت، هیوادارم سه‌ره‌ڕای ماندووبوونی ئێوه له چه‌ند رۆژی رابردوو، خه‌ڵكی ئێمه له بادینان كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بوونه بۆ پارێزگاریكردن له كوردستان، ئه‌وجاره‌ش بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 183 بده‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ئه‌زموونه گرنگه‌كان و خه‌ڵكی خۆتان هانبده‌ن بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و یه‌ك ده‌نگیش بۆ ئێمه زۆره".
نێچیرڤان بارزانی گووتی: "ئه‌مڕۆ پارتی كوڕان و كچانی ئێوه‌ی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه په‌رله‌مان وبه‌رگری له مافه‌كانی ئێوه بكه‌ن، رۆژی 30ـی 9 هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئاماده‌بن و به‌یه‌كه‌وه ده‌نگی خۆمان ده‌ده‌ینه پارتی دیموكراتی كوردستان. چونكه ئاماده‌یی ئێوه چه‌نده زۆر بێت و كورسی ئێمه زۆرتر بێت، كوردستان ئارامتر ده‌بێت، سه‌قامگیرتر و پێشكه‌وتنی زیاتر ده‌بێت و باری ژیانی ئێوه‌ش باشتر ده‌بێت، كاتێك ره‌وشی مووچه تێكچوو، پارتی شانی دایه‌به‌ر و هه‌وڵی چاككردنیدا، پارتی ئارامی و سه‌قامگیری هێنا، پارتی پارێزگاریكردن له كوردستانی داهێنا".