ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر پاڵپشتیكردنی ئێران له "تیرۆر" ده‌سته‌وه‌ستان نابێت
پۆمپیۆ: هه‌ر زیانێك له دامه‌زراوه‌كان و هاووڵاتیانمان بگات لێپرسینه‌وه له ئێران ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی، هۆشداریی ده‌داته ئێران و داوا له وڵاتانیش ده‌كات هاوكارییه‌كانیان بۆ ئێران رابگرن.
پۆمپیۆ له میانی كۆنگره‌ی "یه‌كگرتووه‌كان دژی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران" رۆژی سێشه‌ممه گوتوویه‌تی: "ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان له عێراق، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێپرسینه‌وه له ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ر زیانێك به هاووڵاتیان و ژێرخانه‌كانمان بگه‌یه‌نن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "ده‌بێت رژێمی ئێران بزانێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت له به‌رامبه‌ر پاڵپشتیكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له فشاره‌كانمان بۆ سه‌ریان".
هه‌روه‌ها گووتی: "داوا له هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌كه‌م، ده‌ست له هاوكاریكردن و پاڵپشتی وڵاتێك هه‌ڵبگرن كه پاڵپشتیی تیرۆر ده‌كات".