ئەردۆغان نوێترین هەڵوێستی لەبارەی قەشە ئەمەریکییەکە ئاشکراکرد

"دوای سزاکانی ئەمەریکا، بەردەوام دەبین لە کڕینی گازی سروشتی ئێران"

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند چارەنووسی قەشە ئەمەریکییەکە دەبێت لەلایەن دادگاوە یەکلابکرێتەوە نەک سیاسییەکان.

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا، ئەردۆغان گووتی: "قەشە ئەمەریکییەکە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراوە و بووەتە هۆی تێکدانی پەیوەندی نێوان واشنتن و ئەنقەرە".

جیا لەوەش دوێنێ سێشەممە، لە میانی چاوپێککەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، لەبارەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە سەرۆکی تورکیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کڕینی گازی سروشتی لە ئێران ئەگەرچی ئەمەریکا سزای زیاتر بەسەر تاراندا بسەپێنێت.

سەبارەت بە سووریاش، ئەردۆغان پێیوایە، هێنانەدی ئاشتی تاکاتێک بەشار ئەسەد لەو وڵاتە حکووم بکات مەحاڵە.

‌H.J