ئەردۆغان: دڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لێنادات
"نایڕوخێنین، بەڵکو باشی دەکەین"
K24 - ھەولێر
سەرۆككۆماری توركیا گلەیی لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات و دەڵێت "ئەمڕۆ دڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لێنادات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركکۆماری تورکیا، رایگەیاند: "نەتەوە یەکگرتووەکان کە چاوەڕوان دەکرا ببێتە دڵی مرۆڤایەتی، بەڵام ئەمڕۆ لێنادات".
ئەو گوتانەی سەركکۆماری تورکیا، لە میانی بەشداریكردنی بوو لە 73یهمین كۆبوونهوهكانی كۆمهڵهی گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان له نیویۆرك. ھەروەھا ئەردۆغان گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەم رۆژانەدا زۆر پێویستە بۆ رابەرایەتی کردنی جیھان، نایڕوخێنین، بەڵکو باشی دەکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "تورکیا کە بەشێک بووە لە چارەسەر بۆ کێشەکانی عێراق، سووریا و چەند شوێنێکی دیکە، بووەتە رۆڵگێڕێکی جیھانی".
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ