پەرلەمان متمانە لە سێ وەزیر وەردەگرێتەوە
تۆمەتەكانیان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و متمانە لە سێ وەزیری حكوومەتی عێراق وهرگرێتهوە.
عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری شاری به‌سره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی فه‌تحه، ئاشكرایكرد "له دانیشتنه‌كه‌ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، متامەنە لە ھەرسێ وەزیر، عه‌دیله حه‌موود، وه‌زیری ته‌ندروستی، حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ئان نافع ئه‌وسی، وه‌زیری شاره‌وانی. وه‌رده‌گیرێته‌وه".
ھەر بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق "فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ش دوورده‌خرێته‌وه، ھۆكارەكەش كەمتەرخەمی وەزیرەكان و فەرماندەییەكەیە لە به‌رامبه‌ر دۆخی به‌سره".
ئەمە لەكاتێكدایە حكوومەتی ئێستای عێراق لە قۆناخی كاربەڕێكەری دایە، دوای ھەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ لایەنەكان لە ھەوڵدان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.
ھ.م