رووحانى: له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش ئه‌مه‌ريكا بێكه‌س كه‌وتووه
زوو بێت يان دره‌نگ ئه‌مه‌ريكا ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنى ناووكى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ته‌نيا ماوه‌ته‌وه.
رووحانى له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: زوو بێت يان دره‌نگ ئه‌مه‌ريكا ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك.
رێككه‌وتنى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له ته‌مموزى 2015 واژوو كرا و له مانگى ئايارى ئه‌مساڵدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا يه‌كلايه‌نه رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى چيديكه په‌يوه‌ستى ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت.
رووحانى گوتيشى: ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا كه‌وتووه‌ته په‌راوێزه‌وه و ته‌نيا ماوه‌ته‌وه.
دووپاتيشيكرده‌وه، ئێران پابه‌ندى رێككه‌وتنى ناووكى ده‌بێت، به‌و پێيه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بكات.
گوتيشى: ئه‌و لايه‌نانه‌ى له رێككه‌وتنه‌كه ماونه‌ته‌وه، هه‌نگاوى باشيان بۆ پێشه‌وه ناوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ئێران گه‌وره‌تره له‌وانه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێران نايه‌وێت شه‌ڕى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كه بكات.
سه‌باره‌ت به سزاى نوێى ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌يدا، رووحانى گوتى: ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سزايانه پرسێكى نوێ نين.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر