ئه‌ردۆغان له باره‌ى په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه داوايهك ئاراسته‌ى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گرت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گرت و رايگه‌ياند، هه‌نگاوه‌كانى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا له بوارى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى جيهانى به‌ره‌و شه‌ڕێكى بێ ئامانى ئابوورى بردووه و له باره‌ى په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گولهنيشهوه داوايه‌كى ئاراسته‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى (Frankfurter Allgemeine Zeitung)ى ئه‌ڵمانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان ئه‌و سياسه‌تانه‌ى ئه‌مه‌ريكاى به "نابه‌رپرسانه" وه‌سفكردووه.
سه‌رۆكى توركيا له وتاره‌كه‌يدا داواشيكردووه، هه‌وڵه‌كانى ئه‌نقه‌ره و به‌رلين يهكبخرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و سياسه‌تانه‌ى ئه‌مه‌ريكا.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى له ئه‌ڵمانيايه كه پشتيوانى بكات بۆ سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕ دژى "تيرۆر"ى پارتى كرێكارانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى خزمه‌تى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
هه‌روه‌ها داواشيكرد، ئه‌ڵمانيا رێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن به رێكخراوێكى تيرۆريستى بناسێنێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر