لاڤرۆڤ هۆشدارى ده‌داته ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى رۆژئاوا
به پاساوى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى هێرش بكه‌نه سه‌ر سووريا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر سووريا هۆشدارى دايه وڵاتانى رۆژئاوا.
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، لاڤرۆڤ، هۆشدارى دايه رۆژئاواييه‌كان له‌وه‌ى به پاساوى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى هێرش بكه‌نه سه‌ر سووريا و پرۆسه‌ى سياسى ئه‌و وڵاته له بار به‌رن.
لاڤرۆڤ نيگه‌رانى رووسياشى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا له دژى سووريا.
گوتيشى: سووريا به گوێره‌ى رێككه‌وتنى 2013ى نێوان رووسيا و ئه‌مه‌ريكا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ته‌واوى چه‌كى كيميايى خۆى له‌ناو بردووه.
لاڤرۆڤ ره‌خنه‌شى له ئه‌مه‌ريكا گرت و گوتى: ده‌رچوونى ئه‌مه‌ريكا له رێككه‌وتنى ناووكى سيستمى بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه. له كاتێكدا ئێران پابه‌ندى سه‌رجه‌م به‌رپرسيارێتييه‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌يه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى دووپاتيكردووه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته پارێزگارى له رێككه‌وتنى ناووكى بكرێت و مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئێران و چين و يه‌كێتى ئه‌وروپا به هاوبه‌شى چالاكانه‌تر كار ده‌كات.
ئاشكراشيكرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و گرژى و ئاڵۆزى زياتر ده‌بات و سه‌قامگيرى هه‌رێمايه‌تى تێكده‌دات و سيستمه‌ى بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.