"ئێران به‌رپرسیاری به‌رده‌وامیی جه‌نگه له سووریا"
ماتیس: ئێران به‌رده‌وامبێت له ره‌فتاره شه‌ڕانگێزه‌كانی هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانمان له دژی كۆده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له سووریا ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێران.
ماتیس به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌مان خاڵدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌هۆی ئێرانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باجی داوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێران هۆكاری هه‌موو شتێكه، له یه‌مه‌نه‌وه ده‌ستیپێكرد، له لوبنان و هێشتنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی به‌رده‌وامی جه‌نگیان له ئه‌ستۆدایه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌و ره‌فتاره شه‌ڕا‌نگێزانه‌یان، ئه‌وكاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه دژی ئێران كۆده‌كاته‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 25/9/2018 جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ گوتبووی: "ئێران باجێكی قورس ده‌دات ئه‌گه‌ر بێت و ته‌حه‌دای ئه‌مه‌ریكا بكات".