تره‌مپ سووپاسى ئێران و سووريا ده‌كات
بۆ رێگريكردنيان له رژانى خوێن و ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسى شه‌ڕى ئيدلب
K24 – هه‌ولێر:
له پێشهاتێكى ده‌گمه‌ندا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، سوپاسى ئێران، سووريا، توركيا و رووسياى كرد.
له وته‌يه‌كدا كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له نيويۆرك پێشكه‌شيكرد، تره‌مپ سوپاى ئه‌و چوار وڵاته‌ى كرد، بۆ رێگريكردنيان له رژانى خوێن و ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسى شه‌ڕى ئيدلب.
تره‌مپ گوتى: به گشتى سوپاسى ئێران و رووسيا و سووريا ده‌كه‌م، بۆ پارێزگارييان له هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ و هاتنيان به ده‌م بانگه‌واز و داواكارييه‌كه‌مه‌وه بۆ رێگرتن له شه‌ڕ.
تره‌مپ سوپاسى توركياشى كرد، بۆ واژووكردنى رێككه‌وتنى تايبه‌ت به دامه‌زراندنى ناوچه‌ى داماڵراو له چه‌ك.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هيواشى خواست ئه‌و وڵاتانه تيرۆريستانى ئيدلب له‌ناو به‌رن و ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى فراوان ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: جيهان چاودێرى پێشهاته‌كانى ئيدلب ده‌كات.
هاوكات تره‌مپ ره‌خنه‌ى له ئێران گرت و رايگه‌ياند، تاران بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى توندڕه‌وى و وێرانكارى له ناوچه‌كه.
دووپاتيشيكرده‌وه، كه پێويسته رێگه نه‌درێت تاران چه‌كى ناووكى به‌ده‌ستبهێنێت و سووربوونى خۆى بۆ سه‌پاندنى سزاى زياتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌ربڕى.
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و وڵاتانه‌ش كرد، كه چاو به په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناخشێننه‌وه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر