توركيا: دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه له راجۆ ده‌ستگيركران
ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركيا دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ى له سووريا ده‌ستگيركرد
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركيا ناسراو به ميت دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ى له سووريا ده‌ستگيركرد.
ميدياى توركيا، بڵاويكرده‌وه، هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌يان له ناو خاكى سووريا كرده‌وه‌يه‌كى هه‌واڵگرى بۆ ده‌ستگيركردنى دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، هه‌واڵگرى دوێنێ له شارۆچكه‌ى راجۆى هه‌ڵكه‌وتو له باكوورى خۆرئاواى عه‌فرين، دوو ئه‌ندامى په‌كه‌كه‌ى ده‌ستگيركردووه.
ميدياى توركيا باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى دوێنێ درێژكراوه‌ى ئه‌و كرده‌وه هه‌واڵگريه‌يه كه له 14ى ئه‌يلوول ئه‌نجامدرا و له ميانه‌يدا، 9 كه‌سى سه‌ر به په‌كه‌كه له عه‌فرين ده‌ستگيركران.
ئه‌و ده‌ستگيركراوانه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ده‌ستيان هه‌بووه له كوشتنى سه‌ربازانى سوپاى توركيا له ميانى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، كه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ستيانپێكرد و تا مانگى ئازارى رابردوو به‌رده‌وام بوون.
دادگاى ويلايه‌تى هاتاى باشوورى توركيا، بڕيارى ده‌ستگيركردنى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ده‌ركردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر