زه‌ريف: ئه‌مه‌ريكا شكست ده‌هێنێت
هه‌مووان داواى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ناووكى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ دابڕينى ئێران چاره‌نووسيان شكسته.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوتا هيندستانييهكهى له نيويۆرك رايگه‌ياند، هه‌مووان داواى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ناووكى ده‌كه‌ن.
گوتيشى: هه‌موو وڵاتان رێككه‌وتنه‌كه‌يان پێ گرنگه و ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌مه‌ريكا گرتوويه‌تييه به‌ر دژى رێككه‌وتنه‌كه رۆژ له دواى رۆژ دابڕاوترى ده‌كات.
زه‌ريف ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌مه‌ريكا متمانه و راستگۆيى له‌ده‌ستداوه. خۆى له پشت رێككاره ئيدارييه‌كان ده‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش رووبه‌ڕووى ئێران نه‌بێته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نه‌كه پشتيوانى خۆيان بۆ رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك ده‌ربڕى و به‌وه‌ش ئه‌مه‌ريكايان به ته‌نيا هێشته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييدا ته‌نيا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ره‌خنه‌ى له رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك گرت.
سه‌رچاوه: ئيرنا
ئ.ر