"ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هه‌یه"
"هێشتا هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش وه‌ك خۆی ماوون"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/9/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هۆشداری ده‌دات و نوسیوویه‌تی: "داعش توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت پاش شكستهێنانیشی له ناوچه‌كه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی داگیری كردبوون، چونكه ئه‌و بارودۆخه‌ی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانیان هێشتا وه‌ك خۆیان ماوون".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش ئێستا بوونه‌ته گرووپی نهێنی و سوورن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان له ده‌ستداوه كه داگیریان كردبوو".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی ھێز، چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ریشه‌كێشكردنی نه‌خۆشییه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌كردنی هۆكاره‌كانێتێ. به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایان، هه‌ره‌سی قاعیده له ساڵی 2008 له عێراق و پاشان كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانیان دوای 4 ساڵ و بوونیان به داعش، ئه‌گه‌رێكه ده‌بێت له به‌رچاو بگیرێت و بۆ ئێستای پاشماوه‌كانی داعش‌یش راسته بگۆڕێن یان به‌هێزه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه".
بێرنارد باژوولیه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا (هه‌واڵگری ده‌ره‌وه) گوتوویه‌تی: "داعش له‌سه‌ر زه‌وی رووخا، به‌ڵام ھێشتا ئه‌و رێكخراوه مه‌ترسییه و هێشتا كۆتایی به مه‌ترسییه‌كه‌ی نه‌هێنراوه".
باژوولیه به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "هێشتا كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، له ناوچه‌یه‌كیش بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازن، به‌هۆی داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، شیعه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و سوننه‌كانیان دوورخسته‌وه، هه‌مان بارودۆخیش له سووریا هه‌یه و سوننه‌كان په‌راوێزخراوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دیاردانه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه واده‌بینین و پێمانوایه ته‌نها سه‌ربازی و ئه‌منییه، به‌ڵام به‌ڕاستی نه‌چووین به‌لای كرۆكی كێشه‌كاندا".