تره‌مپ تازه زانیوویه‌تی ئیدلب هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: له ژنێكه‌وه بیستم و دواتر چووم له نیویۆرك تایمز گه‌ڕام بزانم ئیدلب هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تا مانگێك پێش ئێستا نه‌یزانیووه له سووریا پارێزگایه‌ك هه‌یه به‌ناوی ئیدلب.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "پێشتر ئیدلبم نه‌بیستبوو، تا پێش مانگێك له ژنێكه‌وه بیستم كه قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی ده‌كرد".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نیویۆرك، تره‌مپ گوتوویه‌تی: "به‌ڵام توانیوومه رووسیا و ئێران و سووریا قایل بكه‌م هێرشی سه‌ر شاری ئیدلب ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌شم له رێگه‌ی تویتێكی تویته‌ره‌وه كرد و نووسیم: "هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره‌یه به‌شداریكردن له‌و نه‌هامه‌تییه مرۆییه‌ی ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه".
تره‌مپ گوتوویه‌تی: "من بوومه هۆی راگرتنی هێرشه‌كه و نووسیم: "نه‌چنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وێ".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئاگاداری ره‌وشی ئیدلب نه‌بووم، تا ژنێك دۆزه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و كاتێك قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی ده‌كرد له‌و ژنه‌وه بیستم، ئه‌و ژنه گووتی، پارێزگایه‌ك هه‌یه له سووریا ئێستا 3 ملیۆن مرۆڤی تێدایه، ئێرانی و رووسی و سوورییه‌كان گه‌مارۆیانداوه‌و ده‌یانه‌وێت خوشكه‌كه‌م و ملیۆنان كه‌س بكوژن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست 25 تا 30 هه‌زار "تیرۆریست" رزگاری بكه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "گوتوومه شتی وانییه، ئیدلبم نه‌بیستووه، گه‌ڕامه‌وه‌و رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزم كرده‌وه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م هیچم نه‌بینی، به‌ڵام له لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌دا بابه‌تێكی دوور و درێژ له‌سه‌ر ئیدلب نووسرابوو، هه‌مان ئه‌و چیرۆكه‌ی ده‌گێڕایه‌وه كه ژنه‌كه باسی ده‌كرد، منیش سه‌رم سووڕما، خۆ ئه‌وه هه‌مان چیرۆكی ژنه‌كه‌یه، زۆر زه‌حمه‌ت بوو باوه‌ڕ بكه‌م، ئه‌گه‌ر وابێت كێ هه‌یه كارێكی وه‌ها بكات؟".
تره‌مپ گووتی: "له رۆژنامه‌كه‌دا وانووسرابوو وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی دواتر هێرشه‌كه ده‌ستپێبكات، بۆیه به په‌له تویتێكم له تویته‌ره‌وه كرد، دواتر تیمه‌كه‌م و وه‌زیری ده‌ره‌وه مایك پۆمپیۆ و جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یم ئاگاداركرده‌وه‌و گووتم: "رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و هێرشه رووبدات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوومه هۆكاری راگرتنی هێرشه‌كه، زۆرێك له سوورییه‌كان سوپاسیان كردووم و پێش چوار هه‌فته ئه‌و كاره‌م كردوو و هێرشه‌كه‌م راگرت".