رۆحانی سه‌ری سه‌ربازێكی ئێرانی له نیۆیۆرك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته‌وه
دوای به‌قاچاغ بردنی سه‌ره‌تا له كه‌نه‌دا و دواتریش له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسیان، سه‌رۆكی رێكخراوی كلتووری رۆشنبیری ئێران رایگه‌یاند، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی له نیۆیۆرك گه‌ڕایه‌وه و هه‌ڵكه‌ندراوی شوێنه‌واری سه‌ری سه‌ربازێكی ئه‌خمینیشی له‌گه‌ڵ خۆی گه‌ڕانده‌وه تاران، كه به‌ر له 80 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌قاچاغ بردرابووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه گوتی: "له‌ڕێگه‌ی وێستگه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌دواداچوونی یاسایی، توانیمان ئه‌و هه‌ڵگه‌ندراوه شوێنه‌وارییه له داواكاریی گشتی نیۆیۆرك وه‌ربگرینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ساڵی رابردوو ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه له نیۆیۆرك خرابووه مه‌زاده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پێشكه‌ش به داواكاری گشتی نیۆیۆرك كران، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پارچه شوێنه‌واره هی وڵاتی ئێرانه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خراوه‌ته مه‌زاده‌وه".
مونسیان روونیشیكرده‌وه، "به‌ر له 90 ساڵ ئه‌و پارچه شوێنه‌واره له‌ئێران دۆزرایه‌وه، دوای چه‌ند ساڵێك به‌قاچاغ بردرایه ده‌ره‌وه و دواتر له كه‌نه‌دا و پاشانیش له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وته‌وه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه دوای رێككاره یاساییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه، توانیمان ئه‌و پارچه شوێنه‌واره مێژووییه بگه‌ڕێنینه‌وه وڵاته راسته‌قینه‌كه‌ی".
لێكۆڵه‌رانی ئه‌و دۆسییه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 1.2 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و پێشتر له‌ده‌ستی دوو كه‌سی دانیشتووی شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا بووه.
سه‌رچاوه: فارس
H.B