ئه‌ردۆغان: يه‌په‌گه له منبج نه‌كشاوه‌ته‌وه
واشنتن پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى نه‌بووه سه‌باره‌ت به منبج
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گرت و رايگه‌ياند، واشنتن پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى نه‌بووه سه‌باره‌ت به منبج.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گرتووه، كه پابه‌ندى ئه‌و خشته‌يه نه‌بووه، هه‌ردوولا له‌سه‌رى رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) له منبج بكشێنه‌وه.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمار رايگه‌ياندووه، هێشتا يه‌په‌گه له منبج ماوه و نه‌كشاوه‌ته‌وه.
له مانگى حوزه‌يرانى رابردوو، ئه‌مه‌ريكا و توركيا له‌سه‌ر پرۆژه‌ى نه‌خشه رێگه‌يه‌ك رێككه‌وتن له باره‌ى منبجه‌وه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، پێويست بوو هێزه كوردييه‌كان له منبج پاشه‌كشێ بكه‌ن.
له 18ى حوزه‌يرانى رابردوودا و دواى واژووكردنى رێككه‌وتنه‌كه، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ورييه‌ى هاوبهشيان پێكهێناوه.
دواى رێككه‌وتنه‌كه، هێزه‌كانى يه‌په‌گه به‌شێكيان له منبج كشانه‌وه، به‌ڵام توركيا ره‌تيده‌كاته‌وه يه‌په‌گه كشابێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر