هۆزه‌كانى حه‌ويجه چه‌ك هه‌ڵده‌گرن
به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش
K24 – هه‌ولێر:
هۆزه عه‌ره‌بييه‌كانى سنوورى شارۆچكه‌ى حه‌ويجه له خۆرئاواى كه‌ركووك، به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، بڕيارياندا چه‌ك هه‌ڵبگرن و هێزێكى چه‌كدارى درووست بكه‌ن.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شارۆچكه‌ى حه‌ويجه ئه‌حمه‌د خورشيد، رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش رۆژانه په‌لامارى گونده‌كان ده‌ده‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن و هاووڵاتيان ده‌ڕفێنن. هه‌ربۆيه هۆزه عه‌ره‌بييه‌كان بڕياريانداوه چه‌ك هه‌ڵبگرن.
گوتيشى: بوونى هێزه ئه‌منييه‌كان له ناوچه‌كه لاوازه و ئه‌وان ناتوانن هاووڵاتيان بپارێزن، بۆيه ناچارن چه‌ك هه‌ڵبگرن.
ئه‌حمه‌د خورشيد راشيگه‌ياند، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زياتر له 500 كه‌س وه‌ك هێزێكى خۆجێى سه‌ر به هۆزه‌كان پێكبهێنرێت.
ئ.ر